گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نهێنى نوێ لەبارەى دەستگیرکردنى سەدام بڵاوکرایەوە

2021.12.30 - 09:26
App store icon Play store icon Play store icon
نهێنى نوێ لەبارەى دەستگیرکردنى سەدام بڵاوکرایەوە

ناس کورد-

 

وەرگێڕێکى پێشووى عێراقى کە لەگەڵ ئەمەریکییەکان کاریدەکرد رایگەیاند، سوپاى ئەمەریکا بۆدرەى هۆشبەرى بەکارهێناوە لەکاتى دەستگیرکردنى سەدام حوسەیندا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەرگێڕەکە کاوى نەهێنراوە بە ئاژانسى نۆڤۆستى روسى وتووە، یاوەرى ئەمەریکییەکانى کردووە لەکاتى دەستگیرکردنى سەدامدا، دواى ئەوەى زانیاریى نهێنیان پێگەیشتووە لەبارەى شوێنى خۆحەشاردانى لە ناوچەى دۆرە لە پارێزگاى سەڵاحەدین لەکێڵگەیەکدا کە چەند مەترێک لەروبارى دیجلەوە دوور بووە.



وتیشى یەکێک لە نزیکەکانى سەدام شوێنەکەى ئاشکراکردووە، پاشان لەرێگەى چاودێریکردنى ئەو کەسەى کە خواردنى بۆ سەدام بردووە شوێنەکەیان دۆزیوەتەوە.

 

بەوتەى وەرگێڕەکە، هیچ کەسێک نەیزانیوە کە ئەو کەسە پاسەوانى ئاسایشى سەدامە، بەڵام گومانیان هەبووە لکاتێک باشترین کەلوپەل و کاڵاى مارکەى کڕیوە لە بازاڕەکان.

 

دەشڵێت یەکەیەکى تایبەتی ئەمەریکى نێردراوەتە شوێنەکە و رێگە بە ئەو نەدراوە نزیکبێتەوە لەبەرئەوەى کەمامەى تایبەت بە گازى نەبەستبوو، پاشان بۆدرەى هۆشبەر بڵاوکرایەوە بۆ جێبەجێکردنى ئەرکەکە و سەدام دەستگیرکرا.