ناس کورد-
بەڕێوەبەرى ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى هۆشداریدا لە روودانى "سۆنامى" کۆرۆنا، هاوکات لەگەڵ بڵاوبوونەوەى هەردوو نەوەى دەلتا و ئۆمیکرۆن لەبەشێک لە وڵاتانى جیهان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
تیدروس ئەدهانوم لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەنوسیدا لە جنێف وتى "کاتى ئەوە هاتووە وڵاتانى دەوڵەمەند دەستبەرداریی سیاسیەتى نەتەوەیی کورتمەودا ببن و کۆتایی بهێنن بە نایەکسانى لەدابەشکردنى ڤاکسین لەسەر ئاستى جیهان".
هۆشدارییەکەى تەندروستى جیهانى لەکاتێکدایە لە ئەمەریکا و وڵاتانى ئەوروپا ژمارەى پێوانەیی لە توشبوون بەڤایرۆسى کۆرۆنا تۆماردەکرێن.
بەپێی ئامارەکانى تەندروستى جیهان، رێژەى توشبوون بە کۆرۆنا لە ئەوروپا 57% و لە ئەمەریکا 30% بەرزبووەتەوە لەم هەفتەیەدا.