گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا [وێنە]

2019.07.12 - 13:39
App store icon Play store icon Play store icon
لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا [وێنە]

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە قەزای سۆران دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون و کەسێکیش چارەنووسی نادیارە. . بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران، ئەمڕۆ هەینی 12ی تەموزی 2019، بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە لەسەر ڕێگای سۆران - چۆمان دوو کەس گیانیان لە دەست داوە و دوو کەسی دیکەش بریندارن  و چارەنووسی یەکێکیش نادیارە کە کەوتووەتە ناو ئاوەوە. . بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، سەرجەم پێوەبووان، دانیشتووی ناحیەی دارەتووی سەربە پارێزگای هەولێرن. . ئەمە لەکاتێكدایە بەپێی ئامارەکانی شەش مانگی ڕابردوو بۆ ڕووداوەکانی هاتوچۆ، لە هەر ڕۆژێکدا 11 ڕووداوی هاتوچۆ لە هەرێم ڕوودەدات و 10 کەس بریندار دەبن و ڕۆژانەش کەسێک گیان لەدەستدەدات.