گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانکۆیەکى دیکە پشووى سەرى ساڵى درێژکردەوە

2021.12.29 - 23:06
App store icon Play store icon Play store icon
زانکۆیەکى دیکە پشووى سەرى ساڵى درێژکردەوە

ناس کورد-

 

ئەنجومەنی زانكۆی هەڵەبجە درێژکردنەوەى پشووى سەرى ساڵى بۆ ماوەى هەفتەیەک راگەیاند، بەهۆى کاری نۆژەنکردنەوەی بەشە ناوخۆییەکانەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى ئەنجومەنەکە، بۆ ماوەیەكی دیاری كراو تا كۆتایی هێنان بە كارەكانی نۆژەنكردنەوە لە بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی هەڵەبجە، ئەنجومەنی زانكۆی هەڵەبجە بڕیاری دا بە ڕاگرتنی دەوامی خوێندنی خوێندكارانی بەیانیان لە ڕۆژی یەکشەممەوە  ٢٠٢٢/١/٢ تا رۆژی پێنج شەممە ٢٠٢٢/١/٦ درێژ بكرێتەوە.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

بە مەبەستی کاری نۆژەنکردنەوەی بەشە ناوخۆییەکان دەوامی خوێندکارانی بەیانیان بۆ هەفتەیەک ڕادەگیرێت

 

بۆ ماوەیەكی دیاری كراو تا كۆتایی هێنان بە كارەكانی نۆژەنكردنەوە لە بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی هەڵەبجە، ئەنجومەنی زانكۆی هەڵەبجە بڕیاری دا بە ڕاگرتنی دەوامی خوێندنی خوێندكارانی بەیانیان لە ڕۆژی یەکشەممەوە  ٢٠٢٢/١/٢ تا رۆژی پێنج شەممە ٢٠٢٢/١/٦ درێژ بكرێتەوە، بەڵام دەوام ئاسایی دەبێت بۆ فەرمانبەران لە سەرۆکایەتی زانکۆو كەمپی كۆلێجەکان .

 

ئەنجومەنی زانكۆی هەڵەبجە