گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق رێککەوتن لەگەڵ ئێران بۆ راکێشانى هێڵى شەمەندەفەر رەتدەکاتەوە

2021.12.29 - 20:26
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق رێککەوتن لەگەڵ ئێران بۆ راکێشانى هێڵى شەمەندەفەر رەتدەکاتەوە

ناس کورد-

 

وەزیرى گواستنەوەى عێراق واژۆکردنى رێککەوتنى راکێشانى هێڵى شەمەندەفەرى لەگەڵ ئێران رەتکردەوە و رایگەیاند لەگەڵ کۆمپانیایەکى ئیتاڵى رێککەوتوون بۆ دانانى نەخشەى هێڵى ئاسن لەبەندەرى فاوەوە بۆ گەیشتن بە سنورى عێراق لەگەڵ تورکیا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ناسر شبلى ( 29ی کانونی یەکەمی 2021) بە ئاژانسى فەرمى عێراقى راگەیاند، لەگەڵ لایەنى ئێرانى پوختەى کۆبونەوەیەکیان واژۆکردووە لەبارەى هێڵى شەمەندەفەر نەک رێککەوتن.

 

وتیشى "بەڵێنمانداوە کە هەر هێڵێکى ئاسن تەواوناکرێت تەنها دواى کۆتایی هاتنى هێڵى بەندەرى فاو نەبێت بەشێوەیەک ئامادەبێت بۆ پێکەوەبەستنى لەکەڵ هەر دەوڵەتێک".

 

شبلى باسى لەوەشکرد، لەگەڵ کۆمپانیایەکى ئیتاڵى رێککەوتوون بۆ دانانى نەخشەى هێڵى ئاسن لەبەندەرى فاو بەرەو بەسرە و بەغدا تا دەگاتە سنورى تورکیا.