گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوو هەنگاو

نەخشەڕێگایەک بۆ زیادکردنى کۆتای ژنان لەپەرلەمانى کوردستان راگەیەنرا

2021.12.29 - 20:04
App store icon Play store icon Play store icon
نەخشەڕێگایەک بۆ زیادکردنى کۆتای ژنان لەپەرلەمانى کوردستان راگەیەنرا

ناس کورد-

 

شارەزایەکى بوارى هەڵبژاردن نەخشە رێگایەکى بۆ زیادکردنى نوێنەرایەتى ژنان لە پەرلەمانى کوردستان راگەیاند و دەڵێت مانەوە بەم شێوەیەى ئێستا بەشداریی سیاسی ژنان بۆ ماوەیەکى درێژتر لە بازنەیەکى داخراودا دەهێڵێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئارام جەمال لە نەخشەرێگاکەیدا کە "ناس کورد" بینیویەتى نوسیویەتى "لە هەنگاوی یەکەمدا پێویستە سیستمی لیستی نوێنەرایەتی رێژەیی بگۆڕدرێت و ببێتە سیستمێکی هەڵبژاردنی زۆرینە، کە بازنەی هەڵبژاردنەکەی (فرە کورسی) بێت، لەپاڵ ئەوەی کاندیدەکانیش دەنگیان بۆ ناگوێزرێتەوە و بە دەنگی خۆیان دەردەچن، ئەمەش زەمینەی پێگەیاندنی ژنی سەرکردە دەهێنێتە ئاراوە".


دەشڵێت هەنگاوى دووەم ئەوەیە یاسادانەران ناچاربکرێن  کۆتاى ژنان لە 30% بۆ 40-50% بەرزبکەنەوە.

 

دەقى نەخشەرێگاکە بخوێنەرەوە..