گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کازمى: رۆڵى هێزەکانى هاوپەیمانان کۆتایی هات

2021.12.29 - 18:40
App store icon Play store icon Play store icon
کازمى: رۆڵى هێزەکانى هاوپەیمانان کۆتایی هات

ناس کورد-

مستەفا کازمى سەرۆکوەزیرانى عێراق کۆتایی هاتنى رۆڵى هێزە شەڕکەرەکانى هاوپەیمانانى راگەیاند و جەختیکردەوە رۆڵەکەیان دەگۆرێت بۆ راوێژ و پشتیوانى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کازمى لە تویتێکدا ئاماژەى بەوەکرد، رۆڵى هێزە شەڕکەرەکانى هاوپەیمانان کۆتایی هات، سەرجەم هێز و کەلوپەلەکان دەبرێنە دەرەوەى عێراق، رۆڵى هاوپەیمانان لەمەودوا تەنها راوێژ و پشتیوانى دەبێت بەپێی ئەنجامەکانى گفتوگۆى ستراتیژى.

  

وتیشى "سوپاسى وڵاتان و فەرماندەیی هاوپەیمانان و دراوسێ و هاوبەشەکانمان دەکەین لەشەڕى دژى داعش و هێزەکانمان ئامادەن بۆ بەرگرى لەگەل".