گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هادی عامری داوایەکی لەبارەی بنکەی سەربازی هەریر هەیە

2021.12.28 - 17:39
App store icon Play store icon Play store icon
هادی عامری داوایەکی لەبارەی بنکەی سەربازی هەریر هەیە

ناس کورد_

هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح داوا دەکات بنکە سەربازییەکانی هەریر لە هەولێر و عەینولئەسەد لە ئەنبار ڕادەستی سوپای عێراق و هێزە ئەمنییەکان بکرێنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عامرى (28ی کانونی یەکەمی 2021) لە بەیاننامەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، پێویستە سەرجەم بنکە سەربازییەکان کە هێزە بیانییەکان بەکاریانهێناوە لەدواى کۆتایی ئەم مانگە رادەستبکرێنەوە بە سوپا و هێزە ئەمنییەکان، بەتایبەتى هەریر و عەین ئەسەد.

 

دەشڵێت، هەر پێویستییەک بۆ بوونى راوێژکار و مەشقکاران پێویستە بەوردى دیاریبکرێن و هۆکارەکەى روونبکرێتەوە.

 

بەپێی رێککەوتنى نێوان عێراق و ئەمەریکا کۆتایی ئەم مانگە وادەى کشانەوەى تەواوەتى هێزەکانى ئەمەریکایە لەعێراق و تەها راوێژکارەکان دەمێننەوە.