ناس کورد-
لە شاری جاکارتای وڵاتی ئەندەنوسیا کەسێک هەورەبروسکە لێی دەدات و دەکەوێتە سەر زەوی، بەڵام ڕزگاری بووە و تەنها دەستی سوتاوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە میدیاکانی وڵاتی ئەندەنوسیا بڵاویانکردووەتەوە، کەسێک لە کامێرای چاودێرییەوە دەردەکەوێت کە بە ڕێگادا دەڕوات، بەڵام لە پڕ هەورە بروسکە لێی دەدات و ئاگرێکی گەورەی لێبەرز دەبێتەوە و دەکەوێت.
میدیاکانی ئەو وڵاتە ئاماژەیان بەوەکردووە، ئەو کەسە تەمەنی 35 ساڵە و دەستی سوتاوە، دوای وەرگرتنی چارەسەر لە نەخۆشخانە بردراوەتەوە ماڵەوە.
ئەوەش هاتووە، گومان دەکرێت کە ئەو ئامێری پەیوەندییە "لاسلکی"یەی پێی بووە بووبێتەهۆی ئەوەی ڕاکێشانی هەورەبروسکەکە بۆخۆی.
Security officer in Jakarta was struck by lightning while on duty, avoid using radio and cellular telephones when it is raining, the condition of the victim survived after 4 days of treatment. not everyone has the same chance to live. 当選確率 #Bitcoin #NFTs $BTC $ETH #ALERT pic.twitter.com/4XhW6Oh3U9
— Lexus RZ (@Heritzal) December 26, 2021