ناس کورد-
گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە ئێران کە تیایدا ژنێک لەسەر شەقام و بە بەرچاوی خەڵکەوە لە دوو مەلا دەدات و پێ دەنێت بە عەمامەی یەکێکیاندا کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە چالاکوانی ئێرانی مەسیح عەلی نەژاد لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویکردووەتەوە، تێیدا دەردەکەوێت، ژنێک لە شەقامێکی گشتی هێرش دەکاتەسەر مەلایەک و کاتێکیش عەمامەکەی کەوتووەتەسەر زەوی پێی پێدا دەنێت و شەقی تێهەڵدەدات، دواتریش بەرەو مەلایەکی دیکە دەچێت و مەلاکە هەڵدێت.
ئەو چالاکوانە ئێرانییە لەبارەی ڕووداوەکەوە ئاماژەی بەوەکردووە، پێشتر ئەو دوو مەلایە کاتێک بەلای ئافرەتەکە تێپەڕیون، یەکێکیان بە گۆچانەکەی کێشاویەتی بە ژنەکەدا و پێی وتووە کە حیجابەکەی چاک بکات، ئەوەش ژنەکەی توڕە کردووە و هێرشی کردووەتە سەریان.
زیر لگد گرفتن عمامهی یک آخوند مزاحم
— Masih Alinejad ️ (@AlinejadMasih) December 27, 2021
در این ویدیو که یک شهروند از قم فرستاده میگوید چندی پیش این دو آخوند در حال عبور از کنار این زن بودند که یکی با عصایش میزند به زن و میگوید حجابت را رعایت کن. زن هم در پاسخ ، عمامه او را میکند و زیر پایش لگد میزند.#دوربین_ما_اسلحه_ما pic.twitter.com/2W6o5LZoHg