ناس کورد-
لە ڕووداوێکی تەقەکردندا لە ویلایەتی تەکساسی ئەمەریکا سێ کەس کوژران و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی میدیاکانی ئەمەریکا (سێشەممە 28ی کانونی یەکەمی 2021) ڕووداوێکی تەقەکردن لە ناوچەی داڵاس لە ولایەتی تەکساس ڕوویدا و بەهۆیەوە سێ کەس کوژراون و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.
پۆلیسی ناوچەکە ڕایگەیاندووە، لە کامێراکانی چاودێرییەوە دەرکەوتووە کە پیاوێك له ئۆتۆمبێلێكی پیكابەوە دادەبەزێت و دەچێتە نێو کارگەیەکەوە و دەست دەکات بە تەقەکردن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پیاوەکە کە دەمامکدار بووە بەپەلە چووەتەوە ناو ئۆتۆمبێلەکەی و هەڵهاتووە، بەڵام هۆکاری ڕووداوەکەی ئاشکرا نەکردووە.