ناس کورد-
فريدريك سينيسترا، پاڵەوانی کیک بۆکسینگی جیهان و بەلجیکا کە بەوە ناسراوە زۆر دژی وەرگرتنی ڤاکسنی کۆرۆنا بوو، دوای بەجێهێشتنی نەخۆشخانە لەسەر خواستی خۆی، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سينيسترا تەمەن 41 ساڵ کە ناسراوە بە "بەهێزترین پیاو لە بەلجیکا" سێ جار نازناوی جیهانی بەدەستهێناوە.
سينيسترای بڕیاری دابوو لە ماڵەکەیدا خۆیدا چارەسەری "ڤایرۆسە بچوکە"کە وەربگرێت وەک ئەوەی خۆی دەیوت، بەڵام ڕۆژی 26ی تشرینی دووەم ڕاهێنەرەکەی ناچاری کرد سەردانی نەخۆشخانە بکات و دواتر خراپە ژووری چاودێری چڕ.
سينيسترا دەیوت کە "ڤایرۆسی بچوکەکە" ناتوانێت بیوەستێنێت، زۆریش دژی ڕێکارەکانی خۆپارێزی بوو لە کۆرۆنا، بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکانی بەلجیکا، داوای کردووە لەسەر ڕەزامەندی خۆی ڕێگەی بدەن بچێتەوە ماڵەوە، دوو ڕۆژی چوونەوە بۆ ماڵەوە، جەڵتە لێی دا و گیانی لەدەستدا.