گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ئەو پەرلەمانتارەی سەرۆکایەتی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دەکات

2021.12.27 - 20:52
App store icon Play store icon Play store icon
ئەو پەرلەمانتارەی سەرۆکایەتی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دەکات

ناس کورد-

بەپێی دەستور، بەتەمەنترین پەرلەمانتار سەرۆکایەتی یەکەمی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دەکات، ئەو پەرلەمانتارەش مەحمود مەشهەدانییە، ناوبراو کاندیدی هاوپەیمانی عەزمی سوننەکان بوو، هاوکات سەرۆکی پێشووتری پەرلەمانی عێراق بووە و تەمەنی 73 ساڵە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی لێکتێگەیشتنی هەردوو جەمسەری سوننەکان کە هاوپەیمانی تەقەدومە بە سەرۆکایەتی محەمەد حەلبوسی و هاوپەیمانی عەزمە بە سەرۆکایەتی خەمیس خەنجەر، محەمەد حەلبوسی کاندیدی فەرمییە بۆ ئەو پۆستە، ئەگەریش هاتوو ڤیدیۆیەکی جدی هەبوو لەسەر ناوبراو، ئەوە بەپێی لێکتێگەیشتنەکە محەمەد تەمیم کە پەرلەمانتاری کەرکوکە کاندیدە بۆ پۆستەکە.

 

هەروەها پۆستی جێگری سەرۆککۆماریش بۆ هاوپەیمانی عەزمی خەمیس خەنجەر یەکلایی بوەتەوە.

 

لەدوای پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی تشرینی یەکەمی ئەمساڵی عێراق لەلایەن دادگای فیدڕاڵی و ناردنی بۆ سەرۆکایەتی کۆمار، بەپێی دەستور، دەبێت لە ماوەی 75 ڕۆژدا پەرلەمان کۆببێتەوە و حکومەتیش دروست بکرێت.

 

بەپێی مۆڵەتە دەستورییەکان، ئەو ماوەیەی دیاری کراوە دەکرێت کورت بکرێتەوە بەڵام بە هیچ شێوەیەک ناکرێت درێژ بکرێتەوە، بۆیە دەبێت؛

- لە 10ی کانونی دووەمی 2021 سەرۆکى پەرلەمان هەڵبژێردرێت.

- لە 25ی کانونی دووەمی 2021یش سەرۆککۆماری هەڵبژێردرێت.

- پێویستە 10ی شوباتی 2022 سەرۆکوەزیران ڕابسپێردرێت.

- هەروەها دەبێت تاوەکو 10ی ئازاری 2022 کابینەی حکومەت تەواو بکرێت و پێکبهێنرێت.

me_ga.php?id=4859

دادگای فیدڕاڵی لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا تەواوی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی تشرینی یەکەمی ئەمساڵی عێراقی پەسەند کرد.

 

هاوکات هەر ئەمڕۆ، 27ی کانونی یەکەمی 2021، دادگاکە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکانیشی ڕەتکردەوە کە پێشتر هادی عامری، سەرۆکى هاوپەیمانی فەتح داوای کرد بوو.

 

جگە لە ڕەتکردنەوەی داواکارییەکەی هادی عامری، دادگا خەرجی تانە دۆڕاوەکەشی خستە ئەستۆی ناوبراو.