گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

75 ڕۆژ

وردەکاریی وادەى دەستورى بۆ پێکهێنانى حکومەت و هەڵبژاردنى سەرۆکایەتییەکان

2021.12.27 - 19:55
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکاریی وادەى دەستورى بۆ پێکهێنانى حکومەت و هەڵبژاردنى سەرۆکایەتییەکان

ناس کورد-

لەدوای پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی تشرینی یەکەمی ئەمساڵی عێراق لەلایەن دادگای فیدڕاڵی و ناردنی بۆ سەرۆکایەتی کۆمار، بەپێی دەستور، دەبێت لە ماوەی 75 ڕۆژدا پەرلەمان کۆببێتەوە و حکومەتیش دروست بکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی مۆڵەتە دەستورییەکان، ئەو ماوەیەی دیاری کراوە دەکرێت کورت بکرێتەوە بەڵام بە هیچ شێوەیەک ناکرێت درێژ بکرێتەوە، بۆیە دەبێت؛

- لە 10ی کانونی دووەمی 2021 سەرۆکى پەرلەمان هەڵبژێردرێت.

- لە 25ی کانونی دووەمی 2021یش سەرۆککۆماری هەڵبژێردرێت.

- پێویستە 10ی شوباتی 2022 سەرۆکوەزیران ڕابسپێردرێت.

- هەروەها دەبێت تاوەکو 10ی ئازاری 2022 کابینەی حکومەت تەواو بکرێت و پێکبهێنرێت.

 

دادگای فیدڕاڵی لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا تەواوی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی تشرینی یەکەمی ئەمساڵی عێراقی پەسەند کرد.  

  

هاوکات هەر ئەمڕۆ، 27ی کانونی یەکەمی 2021، دادگاکە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکانیشی ڕەتکردەوە کە پێشتر هادی عامری، سەرۆکى هاوپەیمانی فەتح داوای کرد بوو.        

  

جگە لە ڕەتکردنەوەی داواکارییەکەی هادی عامری، دادگا خەرجی تانە دۆڕاوەکەشی خستە ئەستۆی ناوبراو.