ناس کورد-
دادگای فیدڕاڵی لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا تەواوی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی تشرینی یەکەمی ئەمساڵی عێراقی پەسەند کرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هاوکات هەر ئەمڕۆ، 27ی کانونی یەکەمی 2021، دادگاکە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکانیشی ڕەتکردەوە کە پێشتر هادی عامری، سەرۆکى هاوپەیمانی فەتح داوای کرد بوو.
جگە لە ڕەتکردنەوەی داواکارییەکەی هادی عامری، دادگا خەرجی تانە دۆڕاوەکەشی خستە ئەستۆی ناوبراو.