گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

دۆخی بەغدا؛ سەرجەم هێزەکان خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

2021.12.27 - 15:12
App store icon Play store icon Play store icon
دۆخی بەغدا؛ سەرجەم هێزەکان خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

ناس کورد- 

لەدوای کۆبوونەوەکەی دادگای فیدڕاڵی و ڕەتکردنەوەی بەشێک لە سکاڵاکانی هەڵبژاردن، لەئێستادا سەرجەم هێزە ئەمنییەکانی بەغدا خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ دووشەممە 27ی کانونی یەکەمی 2021، دادگای فیدڕاڵی بۆ پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن کۆبووەوە، تیایدا بڕیاری دا پەسەندکردنی ئەنجامەکان تا یەکلابوونەوەی سکاڵاکان دوابخات، بەڵام داواکای هادی عامری-یشی بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکان ڕەتکردەوە. 

 

هەر پێش کۆبوونەوەکەی دادگای فیدڕاڵی، ژمارەیەکی زۆر لە لایەنگرانی لایەنە ناڕازییەکان لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لەنزیک ناوچەی سەوز گردبوونەوە و هێزێکی ئەمنیی زۆریش بڵاوەیان پێکرا. 

 

سەبارەت بە دۆخی ئێستای بەغدا، پەیامنێری "ناس کورد" ڕایگەیاند، "هەموو دەروازەکانی شارەکە داخراون و سەرجەم هێزە ئەمنیەکانیس لەوپەڕی حاڵەتی ئامادەباشیدان." 

 

هەر لەدوای بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی، عەمار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمە لە پەیامێکدا پابەندبوونی خۆیانی بە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی ڕایگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد، "جارێکیتر پیرۆزبایی لە لایەنە براوەکان دەکەین و هیوادارین پەلە بکەن لە پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز، جەختیش لەوە دەکەینەوە کە بەشداری حکومەتی داهاتووی عێراق ناکەین."