ناس کورد-
دادگای فیدڕاڵی بڕیاری دا پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی تا یەکلابوونەوەی سکاڵاکان دواخست و هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکانیشی ڕەتکردەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دادگای فیدڕاڵیی عێراق (دووشەممە 27ی کانونی یەکەمی 2021) بۆ پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن کۆبووەوە و تیایدا بڕیاری دا، تاوەکو یەکلابوونەوەی سکاڵاکان بڕیاری دادگاکە لەبارەی ئەنجامەکانەوە دوابخات.
هەر لە دانیشتنەکەدا داواکارییەکەی هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئهنجامی ههڵبژاردنهكان رەتکرایەوە و خەرجی تانە دۆڕاوەکەشی خستە ئەستۆی سکاڵاکار هادی عامری.
هاوکات دادگای فیدڕاڵی سکاڵای لە دژی کۆتاکان لە ئەنجامەکانی لە هەڵبژاردنی تشرینی یەکەمی ڕابردوو ڕەتکردەوە.