ناس کورد-
لە تاوانێکی شۆکهێنەردا لە شاری بەغدا، پیاوێکی تەمەن سەروو 40 ساڵان دەستدرێژی کردەسەر کچێکی تەمەن شەش ساڵ و لەئێستادا دەستگیرکراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لیوا سەعد مەعن، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، "کەسێک لە ناوچەیەکی شآری بەغدا کچێکی تەمەن شەش ساڵ و برا بچوکە سێ ساڵانەکەی ڕفاندووە و بردوونی بۆ ماڵی خۆیان کە نزیک بوون لەیەکەوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "دوای ئەوەی منداڵە سێ ساڵانەکە دەستی بە گریان کردووە، ئەوی لە ماڵەکە کردووەتەوە دەرەوە و دەستدرێژی کردووەتەسەر کچە شەش ساڵانەکە."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "لەدوای چەند کاتژمێرێک تۆمەتبارەکە کچەکەی ئازاد کردووە بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە ماڵەوە، دواتر دوای زانینی ڕووداوەکە خێزانی منداڵەکە سکاڵایان لە پۆلیس کردووە و تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە."
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق باسی لەوەشکرد، منداڵەکە لە ئێستادا لە نەخۆشخانەیەکی شاری بەغدایە و لەژێر چاودێریدایە.
وێنەی تۆمەتبارەکە لە سۆشیاڵ میدیای عێراق بڵاوبووەتەوە کە تەمەنی 44 ساڵە و دەوترێت کە کارمەندی پۆلیسە.