گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’فشار و هەڕەشە’’

چوارچێوەى هەماهەنگى داوایەک ئاڕاستەى کازمى دەکات

2021.12.26 - 23:47
App store icon Play store icon Play store icon
چوارچێوەى هەماهەنگى داوایەک ئاڕاستەى کازمى دەکات

ناس کورد-

 

چوارچێوەى هەماهەنگى شیعەکان داوا لە مستەفا کازمى سەرۆکوەزیران دەکات پارێزگار و بەڕێوەبەرى فەرمانگەکان بپارێزێت و دەستلەکارکێشانەوەى هیچ کەسێک پەسەند نەکات لەژێر هەڕەشە و فشاردا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

چوارچێوەى هەماهەنگى (26 كانونى یەکەمى 2021) لە بەیاننامەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، نیگەرانى قوڵى خۆى نیشانداوە لە "فشارى نایاسایی و هەڕەشە" بۆ سەر پارێزگارەکان و خانەوادەکانیان و بەرێوەبەرى فەرمانگەکان و ناچارکردنیان بە دەستلەکارکێشانەوە.

 

جەختیشیکردووەتەوە، ئەو جۆرە مامەڵەیە پێچەوانەى یاسا و دەستورە و پێشێلکاری یاسایی و ئیدارییە.