گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێشبینییەکى نوێ لەحکومەتى هەرێمەوە لەبارەى 200 ملیارەکەى بەغدا

2021.12.26 - 20:34
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینییەکى نوێ لەحکومەتى هەرێمەوە لەبارەى 200 ملیارەکەى بەغدا

ناس کورد-

بەرپرسێکی باڵای حکومەتی هەرێم پێشبینى دەکات ناردنى 200 ملیارەکە لەبەغداوە بەردەوام بێت، بەو پێیەى تیمێکی هاوبەشی چاودێریی دارایی حکومەتی فیدراڵی و هەرێم لە هەولێر خەریکی وردبینین و چاوەڕوان دەکرێت پێش سەری ساڵ کارەکەیان تەواو بکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەرپرسەکە کە ناوى نەهێنراوە (26 كانونى یەکەمى 2021) لەلێدوانێکى تەلەفزیۆنیدا بۆ کەناڵى "رووداو" وتى "ئەو 200 ملیارەی چەند مانگێکە حکومەتی فیدراڵی دەینێرێت کەمترین پشکی هەرێمە، چونکە بەغدا یاسای بودجەی جێبەجێ نەکردووە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستانی نەناردووە، تەنیا 200 ملیار دیناری وەکو سولفە ناردووە".

 

وتیشی "تیمی هاوبەشی چاودێریی دارایی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لە هەولێرن و خەریکی وردبینین و چاوەڕوان دەکرێت پێش دەستپێکی ساڵی نوێ کارەکەیان تەواو بکەن".

 

وەزارەتی دارایی هەرێم (20ی کانونی یەکەمی 2021)ناردنی 200 ملیارەکەی لەلایەن بەغداوە ڕاگەیاند و دەڵیت، بەپێی ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا پارەکە نێردراوە.   

 

لاى خۆیەوە، مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری دارایی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی كە "ناس كورد" بینیویەتی (دووشەممە 20ی کانونی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "دواکەوتنی 200 ملیارەکە چەند جارێکە دووبارە دەبێتەوە کە ڕێوشوێنێکی کارگێڕیانەیە لە نێوان هەردوو وەزارەتی دارایی عێڕاق و هەرێم."         

  

وتیشی، "پێموایە هیچ کێشەیەکی سیاسی نییە، بەڵکو کێشەیەکی تەکنیکییە، چونکە ڕێککەوتنێک هەیە لەنێوان بەغدا و هەرێم بۆ ناردنی ئەو پارەیە، سەبارەت بە وادەی ناردنی پارەکەش وەزارەتی دارایی دەزانێت و من ئاگاداری نیم."