گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

تەندروستى لەسەر تۆمارکردنى ئۆمیکرۆن رونکردنەوە دەدات

2021.12.26 - 18:23
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستى لەسەر تۆمارکردنى ئۆمیکرۆن رونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى عێراق ئەو هەواڵانەى رەتکردەوە کە باس لە تۆمارکردنى توشبوو دەکەن بە نەوەى گۆڕاوى کۆرۆنا ناسراو بە ئۆمیکرۆن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەیف بەدر وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى عێراق لەبەیاننامەیەکدا وتى "بەتەواوى ئەو زانیارییانە رەتدەکەینەوە کە بڵاوکراونەتەوە لەبارەى تۆمارکردنى توشبووى ئۆمیکرۆن". 

 

وتیشى "هیچ توشبوویەکى ئۆمیکرۆن تۆمارنەکراوە، هەرچەندە ئەوە چاوەڕوانکراوە لەکاتێکدا توشبووى ئۆمیکرۆن لەوڵاتانى دراوسێ تۆمارکراوە".