ناس کورد-
فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، دوێنێ شەممە هێزەکانیان لەگەڵ گروپێکی چەکدار لە نزیک زاهیدان لە ناوچەی سنوری بەلوجستان لە باشوری وڵات بە شەڕ هاتوون و بەهۆیەوە دوو لیوای فەیلەقەکە کوژراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاژانسی هەواڵیی "فارس" ڕایگەیاند، ئەو دوو ئەفسەرەی سوپای پاسداران ناویان میهران شوری زادە و موحسین کەیخائییە و لە هەواڵەکەدا چەکدارەکان "بە هێزێکی خراپ" ناوبراون.
فەیلەقی قودس کۆنتڕۆڵی هەردوو پارێزگای کرمان و بەلوجستانی لەدەستدایە، ناوچەی سنووریی بەلوجستان ناوچەیەکی ئاڵۆزە و بەپێی ڕاپۆرتە میدیاییەکان، لەمدواییەدا پێکدادانێکی چەکداری نێوان پاسەوانانی سنوریی ئێران و تاڵیبان ڕوویدا.