ناس کورد-
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراق ئاگاداری کەسوکاری ئەو کۆچبەرانە دەکاتەوە کە تائێستا بێسەروشوێنن و دەڵێت، زانیارییان بۆ ڕەوانە بکەن بەمەبستی دۆزینەوەیان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
فدراسیۆنەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا (یەکشەممە 26ی کانونی یەکەمی 2021) داوای لە کەسوکاری ئەو کۆچبەرانە کردووە کە بێسەروشوێنن، ئەم زانیارییانەیان بۆ بنێرن:
١ - ناوی سیانی کەسەکە
٢- بەرواری لەدایکبوونی
٣ - شوێنی لەدایکبوونی
٤ - وێنەیەکی کەسەکە
٥ - ژمارەی ڤایبەر یاخود واتسئەپی
٦ - دوایین شوێنی پەیوەندیکردن بە کەسوکارییەوە.