گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

خوێندنی باڵا رێنماییەكانی تاقیكردنەوەی ئینگلیزی بڵاوكردەوە

2021.12.26 - 13:29
App store icon Play store icon Play store icon
خوێندنی باڵا رێنماییەكانی تاقیكردنەوەی ئینگلیزی بڵاوكردەوە

ناس کورد- 

خوێندنی باڵا رێنماییەكانی تاقیكردنەوەی ئینگلیزی بڵاوكردەوە و دەڵێت، پێویستە بەشداربووان ڕێکارە تەندروستییەکان پەیڕەو بکەن بە پێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ڕاگەیەنراوەکە: 

 

لیستی ناو و هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی کۆتایی ئاستی Elementary کە سبەی دووشەمە ٢٠٢١/١٢/٢٧ ئەنجام دەدرێت

 

ئاگاداری سەرجەم بەشداربووانی خولی چوارەمی فێرکاری دەکەینەوە کە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی خولەکە بەم رێنماییانەی لای خوارەوە دەبێت:

 

  1. بەرواری تاقیکردنەوەکان :

 

ٲ. تاقیکردنەوەی کۆتایی ئاستی (Elementary) ڕۆژی دووشەمە بەرواری (2021/12/27) ئەنجام دەدرێت.

 

ب. تاقیکردنەوەی کۆتایی ئاستی (Pre-Intermediate) ڕۆژی سێ شەممە بەرواری (2021/12/28) ئەنجام دەدرێت.

 

ج. تاقیکردنەوەی کۆتایی ئاستەکانی (Intermediate و Beginner) ڕۆژی چوار شەممە بەرواری 2021/12/29 ئەنجام دەدرێت. 

 

2- تاقیکردنەوەکان بەشێوەی ناوەندی بەم شێوەیەی خوارەوە ئەنجام دەدرێن:

 

- سەنتەری زانکۆكانى هەولێر

(زانکۆی سەلاحەدین، زانکۆی سۆران، زانکۆی كۆيه، زانکۆی پۆليتەکنيك هەولێر) له زانكۆى سەلاحەدین.

 

- سەنتەرەکانی زانکۆکانی سلێمانی

(زانکۆی سلێمانی، زانکۆی هەڵەبجە، زانکۆی گەرمیان، زانکۆی ڕاپەڕین، زانکۆی چەرموو، زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانى) لە زانکۆی سلێمانی.

 

- سەنتەرەکانی زانکۆکانی دهۆک

(زانکۆی دهۆک ، زانكۆى زاخۆ ،زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک) لە زانکۆی دهۆک.

 

3- سەرجەم تاقیکردنەوەکان کاتژمێر (10) ی بەیانی دەست پێدەکات پێویستە بەشداربوو (30)خولەک پێش تاقیکردنەوە لە شوێنی تاقیکردنەوە ئامادەبێت بێت بۆ دۆزینەوەی ناو و هۆڵەکەی.

 

4- وەڵام دانەوەى پرسيارەكان تەنها بە جافى شين يان ڕەش دەبێت.

 

5- هيچ روونكردنەوەيەك لە لايەن چاودێرانى هۆڵەکە سەبارەت بە پرسيارەكان نادرێت و پرسياركردن لە چاودێرانى هۆڵ ڕێگە پێدراو نيە.

 

6- چۆنیەتی نوسینی ناوی سیانی و ناوی سەنتەرەکان:

 

ٲ. پێويستە بەشداربوو ناوى سيانى خۆی لەسەر  (Answer Sheet) بە زمانی کوردی یان عەرەبی بنوسێت هەروەک لە ناسنامەی باری شارستانی هاتووە. 

 

ب. سەبارەت بە نوسینی سەنتەرەکە، هەر بەشداربوویەک ناوی ئەو سەنتەرە بنوسێ کە مامەڵەی لێ پێشکەش کردووە لەسەر (Answer Sheet) ، کە لە لایەن چاودێرانی هۆڵەکان ڕوونکردنەوەتان پێ دەدرێ دەربارەی ئەو نوسینانە.

 

7- هێنانە ژوورەوەى مۆبايل بۆ هۆڵى تاقيكردنەوە بە هيچ شێوەيەك ڕێگە پێدراو نيە.

 

8- گزيكردن بەشداربوو بێ بەش دەكات لە تاقيكردنەوە و خولەکە.

 

9- پێویستە بەشداربووان ڕێکارە تەندروستییەکان پەیڕەو بکەن بە پێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی.

 

10- ٲ پێویستە بەشداربووان پاسپۆرتی ڕەسەن(ئەصلی)ی لابێت .

 

ب. ئەوانەی پاسپۆڕتیان نیە پێویستە زیاتر لە یەک ناسنامەیەکیان لابێت و وێنەی خۆیانی لەسەر بێت وەک (کارتی نیشتیمانی ، ناسنامەی خوێندنی باڵا ، ناسنامەی فەرمانبەری)

 

11- هەر بەشداربوویەک خالی (10 بڕگەی ٲ.ب) جێبەجێ نەکا ئەوا بێبەش دەبێ لە تاقیکردنەوە

 

12- تکایە سەرجەم پێداویستیەکانی تاقیکردنەوە لەگەڵ خۆتان بهێنن بۆ ئەوەی کەمترین بەرکەوتن هەبێت لەگەڵ بەشداربووانی تر.

 

بەهیوای سەرکەوتن بۆ هەمووان .

 

بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری زمان/زانکۆی سلێمانی

2021/12/25