ناس کورد-
بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە گوندی "دەرەدوین"ی قەزای دەربەندیخان بەهۆی غازی خەڵوزەوە، گەنجێک بەناوی (ئەحەد عەبدولفەتاح) کە تەمەن 23 ساڵە گیانی لەدەست دا و برایەکی بەناوی (سەعد) توشی تەنگەنەفسی بووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرچاوەیەکی پزیشکی لە تەندروستیی دەربەندیخان تایبەت بە "ناس کورد"ی ڕایگەیاند، ئەو دوو برایە بە ڕەگەز خەڵکی سوریان و لە کارگەیەکی چەو و لم کاریان کردووە، خەڵوزیان بەکارهێناوە بۆ خۆگەرمکردنەوە، بەڵام یەکێکیان گیانی لەدەست داوە و ئەوی تریان بۆ چارەسەری زیاتر ڕەوانەی سلێمانی کراوە.