کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، پەیامێکى بڵاوکردەوە و جگە لە دەربڕینى هاوخەمى بۆ قوربانییەکانى تەقینەوەکانى ئەمڕۆى شارەکانى عەفرین و قامشلۆ و حەسەکە لە رۆژئاواى کوردستان، ئیدانەى ئەنجامدەرانى دەکات. . مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، راگەیەندراوێکى لەبارەى تەقینەوەکانى ئەمڕۆى رۆژئاواى کوردستان بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات، ئەو كردەوە تیرۆیستیانە ئەوە دووپاتدەكەنەوە، كە تیرۆ و تیرۆرستان یەك ئامانجیان هەیە و دژ بە مرۆڤایەتی و هەموو ئایین و ئاینزا و ژیان و شارستانییەتن. . ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان: . په‌يامێکی هاوخه‌مى له سه‌رۆکی حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان . بە توندى ئیدانەی ئەو تەقینەوە تیرۆرستیانەی ئەمڕۆی شارەكانی عەفرین و قامشلۆ و حەسەكە دەكەم، كە ژمارەیەك هاووڵاتی سڤیل گیانیان لە دەستدا و ژمارەیەكی زۆریش بریندار بوون. . سەرەخۆشی و ھاوخەمی خۆم ئاراستەی كەسوكاری قوربانیيەكان دەکەم و هیوای چاكبوونەوە بۆ بریندارەكان دەخوازم. . ئەو كردەوە تیرۆیستیانە ئەوە دووپاتدەكەنەوە، كە تیرۆ و تیرۆرستان یەك ئامانجیان هەیە و دژ بە مرۆڤایەتی و هەموو ئایین و ئاینزا و ژیان و شارستانییەتن. . مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان .