ناس کورد-
لە ڕووداوێکی دڵتەزێندا یاریزانێکی جەزائیری لە یارییەکی خولی تۆپی پێی ئەو وڵاتەدا بەهۆی جەڵتەی دڵەوە لە کاتی یارییەکدا کۆچی دوایی کرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی میدیاکانی جەزائیر (شەممە 25ی کانونی یەکەمی 2021) سوفیان لۆکار، یاریزانی یانەی مەولودیەی جەزائیری لە یارییەکی یانەکەیدا لە خولی یانەکانی جەزائیر لەنێو یاریگادا جەڵتەی دڵ لێیدا و گیانی لەدەستدا.
بەگویرەی گرتەی ڤیدیۆیی ساتی ڕووداوەکە، تیمی فریاگوزاری هەوڵدەدەن ژیانی یاریزانەکە ڕزگار بکەن، بەڵام هەوڵەکانیان بێ سود دەبێت و هەر لە یاریگاکەدا یاریزانەکە کۆچی دوایی دەکات.