گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەسەر دوو ئاست دەبێت

گۆڕانکارییەکانی یەکێتی دەگاتە مەڵبەندەکان و تیمی حکومەت

2021.12.25 - 18:30
App store icon Play store icon Play store icon
گۆڕانکارییەکانی یەکێتی دەگاتە مەڵبەندەکان و تیمی حکومەت

ناس کورد-

لەدوای دەستپێکردنی گۆڕانکارییەکانی یەکێتی لە مەکتەبەکانی حزبەکەدا، بەرپرسی ڕاگەیاندنی حزبەکە دەڵێت، بەمنزیکانە گۆڕانکارییەکان دەگاتە مەڵبەندەکان و لەنێو تیمی یەکێتی لە حکومەتیشدا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ستران عەبدوڵا، لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان (شەممە 25ی کانونی یەکەمی 2021) بە میدیای فەرمیی یەکێتی ڕاگەیاند، "گۆڕانکاریی لە ئۆرگان جیاجیاکانی یەکێتی بەردەوام دەبێت و هەموو جومگەکانی حزب و تەنانەت حکومەتیش دەگرێتەوە." 

 

وتیشی، "گۆڕانکارییەکانی ناوخۆی یەکێتی لەسەر دوو ئاست دەبێت، ئەوانیش گۆڕانکاریی لە مەکتەبەکان و هەروەها گۆڕانکاری لە پەیڕەوی ناوخۆدا بەجۆرێک لەگەڵ دۆخی ئێستای حزبەکەدا بگونجێت." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "لە ماوەیەکی نزیکدا شەپۆلی گۆڕانکارییەکان دەگاتە مەڵبەندەکان و ئۆرگانەکانی دیکەش و تەنانەت گۆڕانکارییەکان لەنێو تیمی یەکێتی لە حکومەتیش بە سەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە ."