گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاگاداری

ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانییەوە

2021.12.25 - 16:43
App store icon Play store icon Play store icon
ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانییەوە

ناس کورد- 

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی هۆشداری بە شۆفێرانی ماتۆڕسکیل دەدات کە خۆیان لە ڕۆشتن بە ئاڕاستەی پێچەوانەی شەقامەکان بەدوور بگرن، بەپێچەوانەوە هەر شۆفێرێکی ماتۆڕسکیل ئەم سەرپێچییە ئەنجام بدات لەلایەن مەفرەزەکانی هاتووچۆوە دەست بەسەر ماتۆڕەکەیدا دەگیرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ئاگادارییەکەی هاتوچۆی سلێمانی: 



‎ماوەیەکە دیاردەی رۆشتن بە پێچەوانەی شەقام لەلایەن هەندێک لە شۆفێرانی ماتۆڕسکیلەوە بەدیدەکرێت کە ئەمەش پێچەوانەی یاساکانی هاتووچۆیە و مەترسی دروست بوونی رووداوەکانی هاتووچۆ زیاد دەکات.

 

‎هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێرانی ماتۆڕسکیل دەکات کە خۆیان لەم جۆرە سەرپێچییە بە دوور بگرن، هەر شۆفێرێکی ماتۆڕسکیل ئەم سەرپێچییە ئەنجام بدات لەلایەن مەفرەزەکانی هاتووچۆوە دەست بەسەر ماتۆڕەکەیدا دەگیرێت و رەوانەی گەراجی دەست بەسەرداگرتن دەکرێت.

 

‎هەروەها داواکارین لە هاوڵاتیانی خۆشەویستی شارەکەمان لەئەگەری هەبوونی حاڵەتی لەو شێوەیە پەیوەندی بە ژمارە (۱۸۸) ی کۆنترۆڵی هاتووچۆی سلێمانییەوە بکەن بەمەبەستی ناردنی مەفرەزە و لێپێچینەوە لە شۆفێرانی سەرپێچیکار.