ناس کورد-
هاتووچۆی سلێمانی هۆشداری دەدات کە "بەهۆی دروستبونی تەمێكی زۆرەوە لە بەشێكی ناوچەكان بەتایبەت لە بەیانیاندا دەبێت شۆفێران خێراییەكانیان كەم بكەنەوە بۆ كەمتر لە خێرایی ڕێگەپێدراو."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لە ئاگادارییەکدا (25ی کانونی یەکەمی 2021) دەڵێت، لە بەیانیاندا و بە تایبەت لە سەعات 6 بۆ 10ی بەیان تەم لە بەشێكی زۆر لە ناوچەكان دروست دەبێت، بۆیە داوا لە شۆفێران دەكەین خێراییەكانیان كەم بكەنەوە بۆ كەمتر لە خێرایی رێگە پێدراو لایتی تەم بەكاربهێنن.