ناس کورد-
بە بڕیارى قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، بەرێوەبەرى گشتى پەروەردەى سلێمانى لە پشکى بزوتنەوەى گۆڕان لە کارەکەى دوورخرایەوە و لەئیستادا جێگرەکەى کاروبارەکان رایی دەکات.
.
سه‌رچاوه‌یه‌كى بەرپرس لە وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌یى حكومه‌تى هه‌رێم، هەواڵەکەى بۆ به‌ناس كورد پشتڕاست کردەوە و ئاماژەى بەوە کرد، بە بڕیارى جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، دڵشاد عومه‌ر به‌رێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى، لە پۆستەکەى لابراوە.
.
سەرچاوەکە وتیشى، هه‌رچه‌نده به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى پهروهردەى سلێمانى دهستلهكارترازانى نه‌كردوه، له‌ئێستادا جێگره‌كه‌ى كاروباره‌كانى ئه‌و پهروهوهردهیه به‌ڕێوه ده‌بات.
.
ناس كورد چه‌ند جارێک په‌یوه‌ندى كرد به دڵشاد عومه‌ر، بەرێوەبەرى گشتى پەروەردەى سلێمانى، به‌ڵام وەڵامى پەیوەندییەکانى نەدایەوە.
.
بۆ زانینى هۆكاره‌كه و هه‌ڵویستی سیاسیان له‌و باره‌یه‌وه، بەگوێرەى ئەوەى ئه‌و پۆسته پشكى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانه، ناس كورد په‌یوه‌ندى كرد به‌ژماره‌یه‌ك به‌رپرسى حزبى و په‌رله‌مانتارى گۆڕانه‌وه، به‌ڵام به‌بیانوى جیاجیا قسه‌كردنیان له‌سه‌ر ئه‌و ڕوداوه ڕه‌تكرده‌وه.
.
بەگوێرەى زانیارییه‌كانى ناس كورد، له‌ماوه‌كانى ڕابردوودا به‌هۆى دانانى كه‌سێك له‌لایه‌ن مه‌ڵبه‌ندى سلێمانیه‌وه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى ده‌ربه‌ندیخان به‌ده‌ر لهڕێنماییهكانى په‌روه‌رده‌ى گشتى، كێشه كه‌وتووه‌ته نێوان مه‌ڵبه‌ندى سلێمانى و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتی و دڵشاد عومه‌ر ئه‌و كاره‌ى مه‌ڵبه‌ندى سلێمانى به‌ده‌ستوه‌ردان له‌كاره‌كانى زانیوه و بهنوسراوێكیش داواى له پارێزگارى سلێمانى كردوه سه‌رجه‌م ده‌زگاكانى سنوره‌كه ئاگادار بكاته‌وه هیچ مامه‌ڵه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ نوسراوى به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى ده‌ربه‌ندیخاندا نه‌كه‌ن.
.