ناس کورد-
سەرۆکی لیژنەی ئەوقاف لە پەڕلەمانی کوردستان رایگەیاند، بەدواداچوونی کردووە سەبارەت بە هۆکاری دەستگیرکردنی ژمارەیەک مامۆستای ئاینی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا و چاوەڕوانی وەڵامن لەبارەی چارەنوسیان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا هەورامان گەچێنەیی، سەرۆکی لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئاینی لە پەرلەمانی کوردستان (هەینی 24ی کانونی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "سەبارەت بەو مامۆستا ئایینیە بەڕێزانەی کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون، بەردەوام بەدواداچونم کردووە و لەگەڵ لایەنی پەیوەندیداردا گفتوگۆم کردوەو و داوام لێ کردوون کە ئایا ئەو بەڕێزانە بۆچی و لەسەرچی و بە چی پاساوێك دەستگیر کراون؟؟."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "بڕیارە کە پاش لێکۆڵینەوە وەڵاممان بدەنەوە و ئێمەش چاوەڕێی وەڵامین."