گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لەبارەی ’’دەستپێکردنەوەی لێبڕینی مووچە’’ ڕوونکردنەوە دەدرێت

2021.12.24 - 12:43
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی ’’دەستپێکردنەوەی لێبڕینی مووچە’’ ڕوونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد-

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی و سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی ئەو لێدوانەی دا کە باس لە ئەگەری بڕینی ٢٠٠ ملیارەکەی بەغدا دەکات و دەڵێت، "من وتومە ئەگەر ٢٠٠ ملیارەکە ببڕدرێت حکومەتی هەرێم هیچ بیرۆکەیەکی نییە، یان مووچە دەبڕێت یاخود شێوازێکی تر لە پاشەکەوتی مووچە دەهێنێتە ئاراوە".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕوونکردنەوەیەکدا زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی و سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، "لە چەند پەیجێک و لە سۆشیاڵ میدیا هێڕشی نارەوا دەکرێتە سەرم کە گوایە من لێدوانم لەبارەی بڕینی ٢٠٠ ملیار دینارەکەی مووچەی هەرێم داوە و بەچەندین شێوە داڕشتنی جۆراو جۆری بۆ کراوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە راستیدا من لە لێدوانێکدا وتومە ئەگەر ٢٠٠ ملیارەکە ببڕدرێت بەداخەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ بیرۆکەیەکی نییە و یان مووچەی فەرمانبەران دەبڕێت یاخود شێوازێکی تر لە پاشەکەوتی مووچە دەهێنێتە ئاراوە، کەهیوادارین هیچ کات ئەو حاڵەتە دروست نەبێتەوە." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، " پێشتر ئەوە ڕوویداوە و هەرکات حکومەتی هەرێم لە قەیراندا بوبێت بە مووچەی فەرمانبەران قەیرانی چارەسەر کردووە، یان دواخراوە، یان بڕدراوە."