گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناوخۆ و دەرەكی

حكومەتی عێراق بڕی قەرزارییەكانی ئاشكرا كرد

2021.12.24 - 11:13
App store icon Play store icon Play store icon
حكومەتی عێراق بڕی قەرزارییەكانی ئاشكرا كرد

ناس كورد_

راوێژكاری ئابوری سەرۆك وەزیرانی عێراق لیستی قەرزەكانی سەر عێراقی لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە ئاشكرا كرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

مزهر محەمەد ساڵح راوێژكاری ئابووری و دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی فەرمی كە "ناس كورد" بینیویەتی (24ی ئەیلولی 2021) قەرزە كەڵەكەبووەكانی سەر عێراقی بەم جۆرە خستووەتەڕوو:

ـ 41 ملیار دۆلاری وڵاتانی كەنداو كە هێشتا جێگەی مشتومڕن چونكە پاكتاو نەكراون بەگوێرەی ڕێككەوتنی "یانەی پاریس" كە 80% ی قەرزەكانی سەر عێراقی سڕییەوە لە 2004، ئەم قەرزانەش دەگەڕێتەوە بۆ شەڕی عێراق _ئێران و هیچی بۆ پەرەپێدان نەبووە.

 

ـ 20 ملیار دۆلاری هەشت دەوڵەت پاش كەمكردنەوەی لە 129 ملیار دۆلارەوە بەگوێرەی رێككەوتنی یانەی پاریس لە 2004.

 

ـ 20 ملیار دۆلار قەرزی ناوخۆیی كە هەندێكیان هی دامەزراوەكانی دەوڵەتن و مەترسی دروستناكەن.

 

ـ پوختەی قەرزەكانیش پاش ژماردنەوەیان بەم جۆرەن: 29 ملیار دۆلاری دەرەكی لەگەڵ قەرزی ناوخۆ دەگەنە 79 ملیار دۆلار و ئەم ژمارەیەش هێشتا لەچوارچێوەی پێوەرەكانی یەكێتی ئەوروپادایە بۆ گەشە و ئۆقرەیی.