گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

کۆیە؛ لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا شەش ئەندامی خێزانێک بوونە قوربانی

2021.12.23 - 19:50
App store icon Play store icon Play store icon
کۆیە؛ لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا شەش ئەندامی خێزانێک بوونە قوربانی

ناس کورد- 

لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە ڕێگای نێوان هەردوو ناحیەی تەقتەق و شوان ژن و پیاوێک گیانیان لەدەستدا و چوار منداڵەکەشیان برینداربوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی کۆیە (پێنجشەممە 23ی کانونی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "ئێوارەی ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە پردی شیوەسور لە سەر رێگای نێوان ناحیەی تەق تەق و ناحیەی شوان دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا کە ژن و پیاوێک بوون و چوار منداڵیشیان برینداربوون." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "تەرمی دایک و باوکەکە بردراونەتە نەخۆشخانەی تەق تەق و منداڵەکانیش بە برینداری گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی شاری کەرکوک." 

 

ئەوەش هاتووە، پیاوەکە ناوی هەژار وەهابە و ژنەکەش ناوی بێلان حسێنە، کە خەڵکی گوندی دارەختیارنی سنوری ناحیەی شوان بوون.