ناس کورد-
بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لە بازاڕێکی شاری تارانی پایتەختی ئێران دوو کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی میدیاکانی ئێران، تەقینەوەکە لەناو بازاڕێکی گوڵ لە ڕۆژهەڵاتی تارانی پایتەخت ڕوویداوە کە پێشتریش ڕووداوی هاوشێوە تێیدا ڕوویداوە و بە یەکێک لە مەترسیدارترین بازاڕەکانی تاران دادەنرێت.
سەید جەلال مالکی، وتەبێژی ئاگرکوژێنەوەی تاران ڕایگەیاندووە، ڕووداوەکە بەهۆی تەقینی غازی دوکانێک ڕوویداوە و لەدوای ئەوە ژمارەیەک دوکانی دیکەش ئاگریان تێبەربووە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەئێستادا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوە، بەڵام هەڵمەتی پاککردنەوە و ڕزگارکردن بەردەوامە."