گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

شاسوار عەبدولواحید بڕیاری دابەشکردنی نەوتی دا

2021.12.23 - 18:00
App store icon Play store icon Play store icon
شاسوار عەبدولواحید بڕیاری دابەشکردنی نەوتی دا

ناس کورد- 

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نوێ ڕایگەیاند، بڕیاریان دا بە دابەشکردنی نەوت لە سەرانسەری هەرێم بەسەر خێزانە کەمدەرامەتەکان و ئەوانەی پێویستییان پێیەتی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نوێ لە پەیامێکدا (پێنجشەممە 23ی کانونی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "بریارمان دا بە دابەشکردنی نەوت لە هەموو شارەکاندا و لە سەرانسەری هەرێم، بەسەر ئەو خێزانە بەرێزانەی کە رەنگە توانایان نەبێت و پێویستیان پێی هەبێت." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " تیمەکانی نەوەی نوێم ئاگادار کردووەتەوە کە هەر ئەمشەو تا سبەینێ دەست بکەن بە دابەشکردنی نەوتەکە." 

 

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەشڵێت، "حکومەتیش با خەریکی دابەشکردنی قسەی ناڕاست و هەروەها دزینی پارەی نەوتی هاووڵاتییان و دزینی داهاتی هەرێم بێت و لەولاشەوە میلەتەکەمان لە سەرما و لە لافاو و لە دەریاکاندا بخنکێن و رەق ببنەوە و ئەویش بێ باک بێت لەم سەرما و دۆخە قورسەی بۆ هاووڵاتییانی دروست کردووە."