ناس کورد-
میدیای فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، ڕووداوی خنکانی دایک و چوار منداڵەکەی گوندی قوبکێی سەربە قەزای ئاکرێ بەهۆی کەمتەرخەمیی خۆیانەوە بووە و بەهۆی بێ نەوتییەوە نەبووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
شه‌وی رابردوو له گوندی قوبكێی ئاكرێ، دایكێك و چوار منداڵ به‌هۆی دووكه‌ڵی خه‌ڵوزه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدا و ڕووداوەکە کاردانەوەی زۆری لێکەوتووەوە و بەشێک لە هاووڵاتیان ڕەخنەی توند لە حکومەتی هەرێم دەگرن بەتایبەت بەهۆی خاو دابەشکردنی نەوتەوە بەسەر هاووڵاتیاندا.
لەوبارەیەوە ماڵپەری "کوردستان تیڤی"ی زمانحاڵی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند، "راستی رووداوه‌كه ئه‌وه‌یه كه به‌هۆی هه‌ندێك كه‌مته‌رخه‌می و بێ ئاگایی خێزانەکە خۆیانەوە بووه."
میدیاکەی پارتی لەزاری سەرچاوەیەکەوە ئاماژەی بەوەشکردووە، "وه‌ك له‌و جۆره‌ی له راگه‌یاندنه‌كان باسی لێوه‌كراوه، حاڵی ئه‌و ماڵه هێنده خراپ نییه و رووداوه‌كه‌ش دوای ئەوە ڕوویداوە کە دایكه‌كه بۆ گه‌رمكردنه‌وه‌ی ده‌رمان و دانی به منداڵه خاوه‌نپێداویستییه تایبه‌تییه‌كه‌ی، هه‌ڵساوه ئه‌و خه‌ڵوزه‌ی هێناوه كه پێشتریش هه‌ر ئه‌و خهڵوزهیان به‌كارهێناوه."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "دایكه‌كه وتوویه‌تی، له‌به‌ر گه‌رمای خه‌ڵوزه‌كه ده‌خه‌وین و تا به‌یانی بۆخۆی گه‌رمییه‌كه‌ی نامێنێ."
باسی لەوەشکردووە، " نه‌وت له گونده‌كه دابه‌ش كراوه و رووداوه‌كه به‌هۆی بێ نه‌وتییه‌وه نه‌بووه، چونكه خه‌ڵوزه‌كه هه‌م بۆ خۆگه‌رمكردنه‌وه و هه‌میش كار به‌ڕێكه‌ر بووه."
میدیای پارتی دەڵێت، "خێزانه‌كه 12 كه‌سن و 6 كه‌سی تریان له ژوورێكی تر خه‌وتبوون، باوكی منداڵه‌كانیش پله‌ی رائیده و له لیوای 12 هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یه و له‌كاتی رووداوه‌كه‌دا له‌ئه‌ركی فه‌رمی خۆیدا بووه."