گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

  دارایی عێراق بۆ دابەشکردنى موچە رۆژێک پشوو هەڵدەوەشێنێتەوە

2021.12.23 - 14:03
App store icon Play store icon Play store icon
  دارایی عێراق بۆ دابەشکردنى موچە رۆژێک پشوو هەڵدەوەشێنێتەوە

ناس کورد-

 

وەزارەتى دارایی عێراق بڕیاریدا رۆژێکى پشووى سەرى ساڵ هەڵبوەشێنێتەوە بۆ فەرمانبەرانى فەرمانگەى ژمێریارى بەمەبەستى تەواوکردنى پڕۆسەى دابەشکردنى موچەى مانگى 12 ى فەرمانبەران.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، هاوکات لەگەڵ دیاریکردنى پشووى سەرى ساڵ، رۆژى یەکشەممەى داهاتوو ٢٠٢١/١٢/٢٦ فەرمانبەرانى فەرمانگەى ژمێریارى دەبێت دەوامى خۆیان بکەن سەرەڕاى ئەوەى وەک پشوو راگەیەنراوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، دەوامکردنى ئەو فەرمانگەیە بەمەبەستى تەواوکردنى دابەشکردنى موچەى مانگى 12 ى سەرجەم وەزارەتەکانە پێش ئەوەى ئەمساڵ کۆتایی بێت.