گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

لەئەگەرى بڕینى 200 ملیارەکە لێبڕین دەستپێدەکاتەوە؟ لیژنەى دارایی وەڵام دەداتەوە

2021.12.23 - 09:32
App store icon Play store icon Play store icon
لەئەگەرى بڕینى 200 ملیارەکە لێبڕین دەستپێدەکاتەوە؟ لیژنەى دارایی وەڵام دەداتەوە

ناس کورد-

 

سەرۆکى لیژنەى دارایی پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، مەرج نییە لەئەگەرى راگرتنى 200 ملیار دینارەکەى بەغدا لێبڕینى موچە دەستپێبکاتەوە، بەڵکو لەوانەیە دوو مانگ جارێک دابەشبکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

زیاد جەبار (23ی کانونی یەکەمی 2021) لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ "دەنگى ئەمەریکا"، لەبارەی ئەوەی پێشبینی دەکات لە حاڵەتی بڕینی 200 ملیارەکەی بەغداد لێبڕینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەستپێدەکاتەوە؟ وتی“ مەرج نیە لێبڕینی موچە دەستپێبکاتەوە، خۆی هەر بە چەند قۆناغێکدا تێپەڕیووە لە ڕابردوودا لێبڕین هەر نەبوو، بەڵکو بە دوو مانگ جارێک موچە دراوە کە ئەوەش جۆرێکە لە لێبڕین ئومێد دەکەم نەگاتەوە ئەوە و ناشگاتەوە ئەوە من ڕەشبین نیم گەشبینم. “

 

وتیشى " ئەوەی کە گەرەنتیە بۆ هاتنی ئەو بڕە پارەیە تەنها یاسای بودجەی ساڵی 2021 ە، چونکە وەک دەزانرێت ئێستا پەرلەمان هەڵبژێردراوە کۆنەبۆتەوە، حکومەتی نوێی عێراق پێکنەهاتووە، بۆیە وای بۆ دەچم تا ماوەیەکی درێژ ڕەنگە هەر لەسەر بودجەی 2021 عێراق بڕوات لە حاڵەتی ئەگەر نەتوانرا یاسای بودجەی ساڵی نوێ پەسەند بکرێت ئەوا مانگانە 1/12 جێبەجێدەکرێت. “

 

زیاد جەبار دەشڵێت "بارودۆخی ئابوری هەرێم لە ساڵی ئایندە باش نابێت ئەگەر هەرێمی کوردستان بەردەوام نەبێت لە چاکسازی“.