ناس کورد-
میدیاى فەرمى یەکێتى بڵاویکردەوە، چاوەڕواندەکرێت 25ى ئەم مانگە دابەشکردنى موچە دەستپێبکات و پێدەچێت پێش سەرى ساڵ موچەى چوار وەزارەت دابەشبکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
میدیاى یەکێتى (22ی کانونی یەکەمی 2021) لەزارى سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنى وەزیرانەوە بڵاویکردەوە، لە ڕۆژی 25ی مانگەوە دەست بەدابەشكردنی موچەی مانگی 12ی فەرمانبەران دەكرێت و یەكەم وەزارەتیش كە موچە وەردەگرێت وەزارەتی تەندروستی دەبێت، پێدەچێت پێش سەری ساڵ موچەی وەزارەتی پێشمەرگە و لیوا هاوبەشەكان و هێزەكانی 70و 80و وەزارەتی دارایی و ناوخۆ دابەشبكرێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، جگە لە 200 ملیار دینارەكەی بەغدا، وەزارەتی دارایی سەرقاڵی كۆكردنەوەی داهاتی ناوخۆیە و وەزارەتی سامانە سروشتییەكانیش مانگانە 350 ملیۆن دۆلار كە نزیكەی 510 ملیار دینار دەكات دەداتە وەزارەتی داراییو هاوپەیمانانیش 26 ملیار دینار بۆ مووچەی لیوا هاوبەشەكان دابین دەكەن.