گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەوا

هۆشداری لە وشکەسەرما و دابەزینی بەرچاوی پلەکانی گەرما

2021.12.22 - 15:56
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشداری لە وشکەسەرما و دابەزینی بەرچاوی پلەکانی گەرما

ناس کورد-

بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان، هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی وشکەسەرما و دابەزینی بەرچاوی پلەکانی گەرما لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەستپێدەکات و لەناو شارەکاندا پلەکان گەرما بۆ ژێر سفر نزم دەبنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار، کەشناسی دیاریی هەرێمی کوردستان (22ی کانونی یەکەمی 2021) دەڵێت، "لە ئەنجامی ئەو شەپۆلە بەفربارینەی ناوچە شاخاویەکانی گرتووەتەوە و دەستپێکردنی کاریگەری بەرزەپاڵەپەستۆیەک لەسەر ناوچەکە، لە کاتەکانی ئێوارە بۆ بەرەبەیانی ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە و دووشەممەی ھەفتەی داهاتوو پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما لەناوچە شاخاویەکاندا بۆ زیاتر لە 7 تا 12 پلەی سەدی بۆ ژێر سفر نزمببنەوە".

 

دەشڵێت، "بەھەمان شێوە لە سەنتەری پارێزگاکانیشدا 2 تا 5 پلە لەژێر سفری سەدیەوە دەبن لەگەڵ چالاکبوونی با لە ئاراستەی باکوری رۆژھەڵاتەوە بەخێرای 15 تا 35 کم/س بەشێوەی وشکە سەرمای توند بەتایبەت لە ناوچە سنورییەکانی ناوچەکەدا کاریگەری ئەم با لەسەر دەڤەری راپەرین و ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای سلێمانی چالاکتر ئەبێت و بۆیە ھۆشداری بە ھاوڵاتیانی ناوچەکە ئەدەین لە دروستبوونی شەختە و بەستەڵەک لەو کاتانەدا کە ئاماژەمان پێکرد بە وریایەوە ھاتوچۆ بکەن بەتایبەت شۆفێرەکان."

 

باسی لەوەشکردووە، "بەگشتی کاریگەری شەپۆلی بەفر و بارانبارین لە شەوی ھەینی لەسەر بەرەبەیانی شەممە کۆتای پێدێت و تا کۆتای مانگ کەشی ھەرێم بە شێوەیەکی سەقامگیر دەمێنێتەوە."