ناس کورد-
پاسەوانی دەریایی یۆنان ئاشکرای کرد، بەهۆی نقومبوونی بەلەمێکی کۆچبەران لە دورگەی فۆڵیگاندرۆس، پیاوێک گیانی لەدەست داوە و دەیانی تریش بێسەروشوێنن، چەند سەرچاوەیەکی ئاگاداریش دەڵێن زۆربەی ئەو کۆچبەرانە خەڵکی هەرێمی کوردستانن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ چوارشەممە، 22ی کانونی یەکەمی 2021، پۆلیسی دەریاوانی یۆنان لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت، "هێزەکان 12 کۆچبەریان ڕزگارکردووە کە حەوت كهسیان خهڵكی ههرێمی كوردستانن و بریتین لە پێنج پیاو، ئافرهتێك و منداڵێكی خوار تهمهن 18 ساڵ.
دەشڵێت، "بەپێی قسەی شایەتحاڵەکان، بەلەمەکە 30 بۆ 50 کۆچبەری تێدابووە و بزوێنەری بەلەمەکە لەکارکەوتووە و بەهۆیەوە نقوم بووە.
جەختی کردووەتەوە کە ئۆپراسیۆنەکانی ڕزگاکردنی لە درەنگانی شەوی سێشەممەوە دەستیپێکردووە لەڕێگەی پێنج کەشتی سەربازی و دوو هێلیکۆپتەر.