ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، لەمەودوا مۆڵەتی شوفێریی نێودەوڵەتی لە هاتووچۆی پارێزگاكان دەردێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ماڵپەڕی فەرمی بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕوونکردنەوەیەکدا (22ی کانونی یەکەمی 2021) دەڵێت، "لە رێکەوتی 3/1/2022 مۆڵەتی شوفێریی نێودەوڵەتی لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتووچۆی پارێزگاكان دەردێت."
بەختیار محهمهد، وتەبێژی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئاشكرایكرد، بە گوێرەی راگهیهندراوی ژمارە (37)ی ساڵی (2021)ی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە بەرواری (3/1/2022)ـهوە مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتووچۆی پارێزگاكان بە هاووڵاتیان دەدرێت.
ئاماژه بهوهش كراوه، دەرکردنی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی پێشتر تەنیا لە دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێمدا بووە، بهڵام لهمهودوا هاووڵاتیان له پارێزگاكانی خۆیانهوه دهتوانن مۆڵهتی شوفێری نێودهوڵهتی بهدهستبهێنن.