ناس کورد-
پۆلیسی پێنجوێن تۆمەتبارێكی دەستگیركرد كە زیاد لە 10 فەرمانی گرتنی هەبووە بە پێی چەند ماددەیەك لەیاسای سزادانی عێراقی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیسى سلێمانى کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، دوای چاودێرێكردن و بەدواداچوون بۆ دەستگیركردنی تۆمەتبارێك كە چەندین فەرمانی گرتنی هەبووەو بەرەو شوێنێكی نادیاری دەرەوەی قەزای پێنجوێن هەڵاتبوو، توانرا تۆمەتبار (ك ، ف ، ف ) لەلایەن بنكەی پۆلیسی پێنجوێنەوە دەستگیربكرێت كە زیاد لە 10 فەرمانی گرتنی هەبووە بە پێی ماددەكانی (443 ، 446 ، 281 ، 21 و 23 ی هاتووچۆ ،386 ،432 ) لەیاسای سزادانی عیراقی .
ئاماژە بەوەشکراوە، لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە و لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچەو 4 ماتۆرسكیلدا.