گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەقینەوەیەک لەکارگەیەکى هەولێر روویدا و قوربانى هەیە

2021.12.21 - 18:08
App store icon Play store icon Play store icon
تەقینەوەیەک لەکارگەیەکى هەولێر روویدا و قوربانى هەیە

ناس کورد-

لەکارگەیەکى ئاسن لە هەولێر تەقینەوەیەک روویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانى لەدەستدا و سیانى دیکەش برینداربوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کارگەکە دەکەوێتە سەر رێگەى هەولێر گوێڕ و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان قوربانییەکان کرێکارى کارگەکە بوون. تا ئێستا پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان هۆکارى تەقینەوەکەیان ئاشکرانەکردووە.

 

ئەو کرێکارەى گیانى لەدەستداوە ناوى نایف هەرکییە و تەمەنى 45 ساڵە.