گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئۆمیكرۆن گەیشتە 90 دەوڵەت

مەترسی دروستبوونی قەیرانی ڤاكسین هەیە

2021.12.21 - 15:14
App store icon Play store icon Play store icon
مەترسی دروستبوونی قەیرانی ڤاكسین هەیە

ناس كورد_

وەزارەتی تەندروستی عێراق ترسی ئەوەی هەیە توشی كەمی ڤاكسین ببێتەوە لە ئەگەری بڵاوبوونەوەی گۆڕاوی نوێی كۆرۆنا "ئۆمیكرۆن" كە لە جیهاندا بە پەلە گەشە دەكات و تا ئێستا گەیشتووەتە 90 دەوڵەت. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د. هەیسەم عوبەیدی بەرێوەبەری گشتی پەرەپێدانی تەندروستی لە عێراق لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەی فەرمی كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە (21ی كانونی یەكەمی 2021) دەلێت مەترسی ئۆمیكرۆن لەوەدایە ڤاكسین تێپدەپەڕێنێت و لەناو منداڵی سەروو 6 ساڵیشدا بڵاو دەبێتەوە بەڵام وەرگرتنی دوو ژەم ڤاكسین بۆ خوار تەمەن 60 ساڵ گرنگە بۆ بەرەنگاربوونەوەی و بۆ سەروو 80 ساڵیش سێ ژەم پێویستە. 

 

عوبەیدی باسی لەوەكرد نابێ كەمبوونەوەی توشبوون بە كۆرۆنا لە ئێستا خەڵك سارد بكەنەوە لە وەرگرتنی ڤاكسین و ئەم ماوەیە دەرفەتە بۆ وەرگرتنی ڤاكسینی زیاتر، ئەگەرنا لەكاتی ئەگەری بڵاوبوونەوەی ئۆمیكرۆن ئەوە توشبوو دەبێتە هەزاران و مەترسی قەیرانی كوتان و كەمبوونەوەی ڤاكسینیش دروست دەبێت.