گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

جمهوری ئیسلامی: گرانی و داڕمانی زیاتری تمەن بەڕێوەیە

2021.12.21 - 15:14
App store icon Play store icon Play store icon
جمهوری ئیسلامی: گرانی و داڕمانی زیاتری تمەن بەڕێوەیە

ناس كورد-
ڕۆژنامەی جمهوری ئیسلامی ئێرانی ڕەخنەی توندی لە هەوڵی حكومەت گرت بۆ هەڵگرتنی پاڵپشتی دارایی لە بەهای دۆلار بەرامبەر تمەن لە بودجەی ساڵی داهاتوودا و بەهۆكارێكی بۆ گوشاری زیاتری ئابووری لەسەر خەڵك دایە قەڵەم.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەكە كە "ناس كورد" بینیویەتی (21ی كانونی یەكەمی 2021) باس لەوە دەكات، هەركات بڕیاری حكومەت بۆ هەڵگرتنی پالپشتی لە دۆلار بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، ئەوە هاوڵاتیانی ئێران دەچنە دۆخی داڕمانی زیاتری بژێوی و دووچاری گوشاری زۆرتر دەبنەوە.

 

ڕۆژنامەكە پێشبینی دەكات، دژ بەداڕمانی بەهای دراو و خراپی گوزەران خۆپیشاندانی خەڵكی هەژار سەرهەڵبدات و پێشنیاری ئەوەش دەكات بۆ حكومەت لەبری گرانكردنی نرخی تمەن بودجەی دەزگا بێكەڵكەكان بڕێت كە ئاماژەیە بۆ حەوزەی عیلمی و دەزگا رۆشنبیرییەكانی سەر بە ڕژێم.