ناس کورد-
پۆلیسی هەولێر ژن و مێردێکی بە تۆمەتی دزینی جانتا و پارە و مۆبایلی ئافرەتان دەستگیرکرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ڕاگەیەنراوی پۆلیسی هەولێر، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە نوسینگەی خەبات ئافرەتێک و هاوسەرەکەیان بە ناوی (س. ب. م) و (د. ح. م) دەستگیر کرد کە لە قەزای خەبات هەڵدەستان بە دزینی جانتای ئافرەتان و بردنی پارەی ناو جانتاکان لەگەڵ مۆبایل.
دەشڵێت، "تۆمەتباران دانیان نا بە تاوانەکەیاندا، بۆیە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان، ڕاگیران."