گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لێدوانێک لە قائیمقامی سلێمانییەوە لەبارەی دەستگیرکردنی بکوژانی نەقیب محەمەد لەتیف

2021.12.21 - 12:37
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانێک لە قائیمقامی سلێمانییەوە لەبارەی دەستگیرکردنی بکوژانی نەقیب محەمەد لەتیف

ناس کورد- 

قائیمقامی سلێمانی لەبارەی زیادبوونی ڕووداوەکانی تەقەکردن لە سلێمانی قسە دەکات و دەشڵێت، لە داهاتوویەکی نزیکدا بکوژانی نەقیبەکەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنانی سلێمانی دەستگیر دەکرێن. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا (سێشەممە 21ی کانونی یەکەمی 2021) لەبارەی زیادبوونی حاڵەتەکانی تەقەکردن لە شاری سلێمانی ڕایگەیاند، "ئەو کەسانەی تەقە دەکەن و پشێوی لە شاردا دەنێنەوە %95ـیان دەستگیرکراون و دەبینین کە پۆلیس چالاکییەکانیان بڵاودەکەنەوە، ئەوەشی کە دەستگیرنەکرابێت بەشوێنیدا دەگەڕێن." 

 

هاوکات لەبارەی دۆسیەی کوژرانی نەقیب محەمەد لەتیف، ئەفسەرەکەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، قائیمقامی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، "هێزەکانی پۆلیس و ئاسایشی لیکۆلینەوە لە دۆسیەکە دەکەن و لە داهاتوویەکی نزیکەدا تۆمەتبارانی دۆسییەکە دەستگیردەکرێن و دەدرێنە دادگا."